RaStArE.net

 
لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت
به‌شه‌كان



 

كێ ئاماده‌یه‌؟
تا ئێستا 2 میوان و 0 به‌كارهێنه‌ر له‌ سایت ئاماده‌ن .

به‌خێر بێیت ، تكایه‌ بۆ به‌ ئه‌ندام بوون به‌ ئه‌ندام بوون كرته‌ بكه‌ .
ئه‌رشیفی گۆڤار
ژماره‌ى نوێ‌ :12

داون لۆدی بكه‌

ژماره‌ى نوێ‌ :11

داون لۆدی بكه‌

ژماره‌ى‌ :10

داون لۆدی بكه‌


كلیك بكه‌ بۆ خویندنه‌وه‌ی ژماره‌ 7

ئه‌رشیفی گشتى 

لیره‌وه‌ ژماره‌ى نوى ى گۆڤار بخوێنه‌ره‌وه&am

ژماره‌ى نوێ‌ :13

داون لۆدی بكه‌


گه‌رمیانییه‌كان به‌ فشاری شه‌قام پشتیوانی له‌
 دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ن
 رۆژی 2010/8/8 گروپی به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیاندا پشتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، گروپی ناوبراو وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌یان نووسیویانه‌ تا ئێستا چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ حكوومیه‌كانیان لاداوه‌ له‌ رێگه‌ی فشار دروستكردن و خۆپیشاندان وجۆره‌كانیتری ناڕه‌زایی هه‌ر له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی دكتۆر به‌رهه‌م دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت بڕینی پاره‌ی سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌ حزبییه‌كان جه‌ختیش له‌وه‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن فشاری شه‌قام و هاندانی خه‌ڵك به‌كاربێنن بۆ پشتیوانیكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌گه‌ر گوشاری سیاسی بخرێته‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یانه‌:


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : هه‌ینی، 5 گه‌لاوێژ ، 2710 (4 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا:
 حه‌وت ساڵ نه‌وتی كه‌ركوك به‌ هه‌ده‌ر ڕۆیشتووه‌!
 
 
شارى كه‌ركوك به‌شارى په‌تڕۆڵ ناسراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌شاره‌پڕنه‌وته‌كانى جیهان، نه‌وتى كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌ژمارده‌كرێت وگرنگى ته‌واوى پێ ده‌درێت بۆشرۆڤه‌كردنى ئه‌م بابه‌ته‌ به‌باشمان زانى پارێزگارى كه‌ركوك عبدالڕه‌حمان مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌ گرنگه‌ بهێنینه‌ ئاخاوتن . له‌ وه‌ڵامی یه‌كێك له‌ په‌رسیاره‌كانمان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ساڵی 2003وه‌ تاكو 2010كه‌ركوكیه‌كان بێ به‌ش بوونه‌ له‌ به‌شی خۆیان له‌ هه‌نارده‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و له‌ ئێستاوه‌ بڕیار دراوه‌ له‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت یه‌ك دۆڵار بۆ شاری كه‌ركوك بێت ئه‌و حه‌وت ساڵه‌ی رابردوو به‌ نسبه‌ت كه‌ركوك نه‌وته‌كه‌ی به‌ هه‌ده‌ر رۆیشتووه‌
 
 
 
 -تاچه‌ند خه‌ڵكى كه‌ركوك سودمه‌ندبووه‌ له‌داهاتى نه‌وتى كه‌ركوك ؟


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : هه‌ینی، 5 گه‌لاوێژ ، 2710 (6 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

فه‌رهودی نه‌وت
فریاد هیرانی
ووشه‌ی فه‌رهود ده‌توانین بڵێین زاراوه‌یه‌كی گشتی یه‌ و به‌ مانای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ خه‌ڵكانێك تاڵان و بڕۆ و دزی ئاشكرا ده‌كه‌ن، زۆر به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ زه‌مه‌نێكدا كه‌ گه‌لی كورد له‌وپه‌ڕی روح و وره‌ی فیداكاری و گیانبازیدابوو زیاتر ته‌عمیم بوو، زیاتر به‌ نێو خه‌ڵكدا شۆڕبۆوه‌، ئه‌ویش كاتی راپه‌ڕینه‌ مه‌زن و خوێناوییه‌كه‌ی به‌هاری 1991ی سه‌ده‌ی رابردوو بوو، ئه‌و كاته‌ دوو شتی دژه‌ ئاڕاسته‌ هه‌بوو یه‌كێكیان: ئه‌و سه‌ركرده‌ و ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بوون كه‌ بیر و هۆش و توانای خۆیان خستبووه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ی راپه‌ڕین سه‌ركه‌وێت و شوێنه‌ ئازادكراوه‌كان بپارێزرێن و راپه‌ڕین له‌ كرده‌وه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری و هه‌ڵچوونێكی جه‌ماوه‌ری ببێته‌ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی سیاسی یش، ئه‌وه‌ی دووه‌میان: خه‌ریكی فه‌رهودكردنی داموده‌زگا گشتیه‌كان بوون، خه‌ریكی ئاودیوكردنی شۆڤڵ و ئۆتۆمبێل و كارگه‌ و جۆره‌ها شت بوون، خه‌ریكی داگیركردنی بینا و شوێنه‌ حكومیه‌كان بوون و له‌ جیاتی بچن له‌ به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ به‌رگری له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی راپه‌ڕین بكه‌ن چه‌كداریان له‌و شوێن و بینایانه‌ دانا بۆ ئه‌وه‌ی پاسه‌وانی لێ بكه‌ن و كه‌سێكیتر یان لایه‌نێكیتر داگیری نه‌كات!
فه‌رهود ئه‌نفالیش ئه‌گرێته‌وه‌، فه‌رهود له‌ مێژووی ته‌ته‌ر و مه‌غۆلیشدا هه‌بووه‌، له‌ مێژووی میرنشینه‌ كورده‌كانی كۆن و نوێشدا هه‌یه‌، ووشه‌ی فه‌رهود ووشه‌یه‌كه‌ ئه‌گه‌ر بێزراویش بێت، به‌ڵام به‌ كرده‌وه‌ له‌ نێوماندا وجودی هه‌یه‌ و پێویست ناكا نمونه‌ی ناخۆش و شه‌رمهێنی رووداو و مێژووی زۆر زۆر نوێتان بۆ بهێنمه‌وه‌!
له‌ پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقیشدا ئێمه‌ نه‌مانتوانی به‌بێ (فه‌رهود) بچینه‌ ناو كه‌ركوك و ئه‌و شاره‌ی ده‌یه‌ها ساڵه‌ شین و واوه‌یلای بۆ ئه‌كه‌ین هه‌ر به‌ جارێك فه‌رهودمان كرد!!
ئیتر باسی فه‌رهودی گومرگه‌كان و فه‌رهودی زه‌وی و عه‌رزه‌ و فه‌رهودی سامانه‌كان و فه‌رهودی بودجه‌ و فه‌رهودی پڕۆژه‌كان و ته‌نده‌ره‌كان و ...هتد هه‌رناكه‌م و شوێنی نووسینه‌كه‌م رێگه‌ی لێ به‌رته‌سك كردوومه‌ته‌وه‌ و ئێستا ئه‌ڵێن فه‌رهودی نه‌وتیش په‌یدا بووه‌!!

 


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : هه‌ینی، 5 گه‌لاوێژ ، 2710 (0 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

ئه‌ڤین كاكه‌یی:
 هونه‌ره‌ چێژ به‌ ژیانمان ده‌دات
 
 دیمانه‌: راسته‌ڕێ
 
ئه‌ ڤین كاكه‌یی، له‌ دایكبووی شاری كه‌ركووك ساڵی 1979، خوێندنی ئاماده‌یی له‌ ساڵی 1998 ته‌واو كردووه‌ و له‌گه‌ڵ شێوه‌كار "كاكه‌یی" ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه‌ناوه‌ و ده‌ڕوات بۆ هه‌نده‌ران. له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی هونه‌ركاره‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بووه‌ و ساڵ به‌ ساڵ خولیای دونیای هونه‌ری پتر بووه‌. چه‌ندین ساڵه‌ كاری هونه‌ری ده‌كات و چالاكی هه‌مه‌جۆری هه‌بووه‌ له‌ وانه‌ یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی خۆی له‌ ساڵی2007 له‌ شاری "خینت" له‌ به‌لجیكا كردۆته‌وه‌. به‌ شداری كرد له‌گه‌ڵ كومه‌ڵێ هونه‌رمه‌ندی بیانی له‌ خینت له‌ ساڵی 2007 له‌ بروكسل. كاری هه‌ ڵبژێردرا بو پیشانگه‌یه‌كی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئافره‌تی وڵاتانی تر له‌ 2008 له‌ به‌لجیكا به‌ شداریكرد له‌ دووه‌مین فێستیڤالی چرا تی ڤی له‌" ده‌نهاخ –هۆله‌ندا" سالی 2008. به‌شداری كردووه‌ له‌ فێستیڤالی ئافره‌تانی كورد له‌ ئه‌ ڵمانیا له‌ 2008. پیشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، شێوه‌كار كاكه‌یی له‌ شاری خینت كرده‌وه‌ له‌ ساڵی 2008 . له‌ شاری مخلن له‌ به‌ لجیكا به‌شداری كردووه‌ له‌ یه‌كه‌مین پیشانگه‌ی هونه‌رمه‌ندانی زیبرا ئارت له‌ 2009. پیشانگه‌ی هه‌بووه‌ له‌ شاری خینت له‌ هۆڵی كروپی ڤیزا كاستن ابریل 2010. هه‌روه‌ها له‌ 2010 به‌ شداری كردووه‌ له‌ فێستیڤالی هونه‌ری له‌ شاری خینت – به‌ لجبكا 16-5-2010. پیشانگه‌ی "باتیبت" له‌ خینت بلجیكا 8-3-2010. ناوبراو له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش كرایه‌ و ئه‌وه‌ ماڵپه‌ره‌كه‌یه‌تی avinkaki.webs.com.
 


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : هه‌ینی، 5 گه‌لاوێژ ، 2710 (3 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

دڕنده‌یی له‌ نێو زیندانه‌كانی ئێران
 ئه‌حمه‌د باب:
 بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك ددانه‌كانی منیان كێشا
 
به‌ زه‌حمه‌ت هه‌نگاوه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، هێشتا ئاسه‌واری شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا ماوه‌ته‌وه‌. ددانه‌كانی پێشووی نه‌ماوه‌. ده‌ڵێ "له‌ كاتی ئه‌شكه‌نجه‌ كردندا، ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران به‌ پلایس ددانه‌كانی ئه‌ویان ده‌رهێناوه‌" به‌ڵام له‌ بواری ده‌روونییه‌وه‌ وره‌ی خراپ نیه‌. ده‌ڵێ "رۆژه‌كانی زیندان سه‌ختترین رۆژه‌كانی ژیانی بووه‌". له‌ كاتی دیمانه‌ كردندا مۆبایله‌كه‌ی جه‌ره‌س ده‌خوات، ده‌نگێكی هێواش و مناڵانه‌ ده‌كه‌وێته‌ قسان، ده‌نگی مناڵێك كه‌ "دڵی غه‌ریبی باوكی ده‌كات". ده‌ڵێ "كارۆ منداڵه‌ ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵانه‌كه‌مه‌، كارۆ له‌ كاتی هێرشی هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی بۆ ماڵه‌وه‌مان له‌ مه‌ریوان بۆ هه‌میشه‌ وایلێهاتووه‌ له‌ كاتی قسه‌كردندا زمانی ده‌یگرێ".
 ئه‌حمه‌د باب، چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی مه‌ریوان، له‌و 195 رۆژه‌ی كه‌ ئه‌و له‌ زیندان بووه‌ 165 رۆژ، زۆر به‌ توندی ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌. هه‌فته‌ رابردوو كۆمیته‌ی په‌یامنێرانیی مافی مرۆڤ، له‌ راپۆڕتێكدا ئه‌شكه‌نجه‌كانی دژه‌مرۆڤایه‌تی زیندانیی كوردیان ئاشكرا كرد.
 


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : هه‌ینی، 5 گه‌لاوێژ ، 2710 (5 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

حەسەن سنێد: ئامادەین بە نووسین پەیمان بدەین 140جێ بەجێ بكەین


حەسەن سنێد ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەركردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵ و ئاژانسەكان رایگەیاند كە لیستەكەیان ئامادەیە بە نووسین و ئیمزاكردن پەیمانی ئەوە بدەن كە مادەی 140 جێ بەجێ بكەن، لە لێدوانەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : یه‌کشه‌ممه‌، 6 پوشپه‌ڕ ، 2710 (47 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

مەلاكرێكار بۆ (راستەڕێ):
گەر تەسلیم بكرێمەوە، هەر كەس و لایەنێك شتی لەسەرم هەیە بێ منەتم ئەوە ئەرز و ئەوە گەز!


سەبارەت ئەو دەنگۆیەی كە لەم دواییەدا بڵاوبۆوە، كە گوایا حكومەتی نەرویج بە نیازە (مەلاكرێكار) تەسلیمی حكومەتی عێراق بكاتەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (راستەڕێ) كرێكار ئەوەی رەتكردەوە كە رەوانە ئەكرێتەوە و ووتی:( ئەمە هەر قسەی دامودەزگاكانی راگەیاندنە و تاكو


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : یه‌کشه‌ممه‌، 6 پوشپه‌ڕ ، 2710 (55 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

بۆردومانەكانی ئێران و توركیا لە راپۆرتی cptدا:
"لە كوێ‌ پەیمان هەبێت مەرگەساتی لێ‌ یە"
راپۆرتێك كە جێگای هەڵوەستەلەسەركردنە
ئامادەكردنی : خالید قادر محمد

 
پێشەكی:
بەناونیشانی "لە كوێ‌ پەیمان هەبێت مەرگەساتی لێ‌ یە"‌و بە تایتێڵی (تۆپباران‌و بۆردومانكردنكردنەكانی خەڵكەكانی گوندنشینی باكووری هەرێمی كوردستان لە لایەن نەتەوەكانی توركیا‌و ئیران لەئەودیوو سنوورەوە) رێكخراوی(CPT) تیمەكانی دروستكردنی ئاشتی مەسیحی لە عێراق, راپۆرتێكی گرنگ‌و پر بایەخ بڵاودەكاتەوە . ئەو راپۆرتە بەشێواز‌و داتایەكی وردی زانستی و چیرۆكی


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : یه‌کشه‌ممه‌، 6 پوشپه‌ڕ ، 2710 (46 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

هاوپەیمانی شیعە سەرۆك وەزیرێك دادەنێن هەر كاتێك بیانەوێ لایدەبەن
 
 دوای ئەوەی هەردوو لیستی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی نیشتیمانی یەكگرتنی خۆیان راگەیاند لە ژێر ناوی هاوپەیمانی نیشتیمانی لێژنەیەكیان پێكهێنا بۆ دیاریكردنی چەند مەجێك بۆ ئەو كەسەی كە كاندید دەكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران، رەحیم دەراجی ئەندامی هاوپەیمانی نیشتیمانی و ئەندامی ئەو لێژنەیە لە لێدوانێكی


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : یه‌کشه‌ممه‌، 6 پوشپه‌ڕ ، 2710 (33 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

ئێران،
دۆستێكی دوژمنكار یان دوژمنكارێكی دۆست؟
!
كاوە نەجیب


كێشەی هەرە گەورەی ئێمەی هەرێمی كوردستانی عێراق لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لەوەدایە بەردەوام بەرپرس و وەزیر و سەفیر و سەرۆك و رێبەرانی ئەو وڵاتە( بەكەڵك هاتن و فریاكەوتنمان) پێ دەفرۆشنەوە


نێردراوه له لایه‌ن hewa له‌ : یه‌کشه‌ممه‌، 6 پوشپه‌ڕ ، 2710 (42 خوێندراوه‌ته‌وه)

درێژه‌ی بابه‌ت‌

ژماره‌ی هه‌وال: 29 (3 لاپه‌ره‌ | پێش بینین: 10)
[ 1 | 2 | 3 ]
ده‌ستاڕ

فه‌لسه‌فه‌ی (ته‌نوره‌ی كورت)!

 

بابه‌تى هه‌لبژارده‌

گه‌رمیانییه‌كان به‌ فشاری شه‌قام پشتیوانی له‌
 دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كه‌ن

عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا:
 حه‌وت ساڵ نه‌وتی كه‌ركوك به‌ هه‌ده‌ر ڕۆیشتووه‌!

فه‌رهودی نه‌وت

به‌ ئه‌ندام بوونی خێرا
نازناو‌ :
ناوی ڕاسته‌قینه‌:
ئیمه‌يل:
دووباره‌ نوسینه‌وه‌:
ووشه‌ی نهێنی:
دووباره‌ نوسینه‌وه‌:
 

Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 1.78 چركه‌

:: Farsi Project By [MashhadTeam] phpnuke.ir ::